لە ئەنجامى هەژماردنەوەى دەستى دەنگەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، ناوى کاندیدە کوردە دەرچوەکەى لیستى سائیرون لابراو ژنێکى سەربە کوتلەى سەدرى خرایە جێگەکەى
بەرپرسانى کەرکوک، دەڵێن داعش جم و جۆڵى لەدەوروبەرى کەرکوک کەم بۆتەوە و چالاکیەکانى بۆ بێجى و ناوچەى شەرگات گواستۆتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە هێزە عێراقیەکان رێوشوێنە ئەمنیەکانیان لەپارێزگاکە توندوتۆڵ‌تر کردۆتەوە
تادێت پێگەى کورد لە کەرکوک لاواز دەبێت و رۆڵى لە نێو دامەزراوە گرنگەکانى پارێزگاکەدا لاوازتر دەکرێت، هێزە کوردیەکانیش هۆکارى هەرەسهێنانى دەسەڵاتەکانیان بۆ پەرتەوازەیى و یەکڕیز نەبوون دەگێڕنەوە
ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان و ڕوونه‌دانى گۆڕانكارى له ژماره‌ى كورسى لایه‌نه‌كانى كه‌ركوک، پێشهاتى نوێى له‌و پارێزگایه هێناوه‌ته ئاراوه، توركمان هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و یه‌كێتیش هه‌نگاو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار ده‌نێت.
هێزە عێراقیەکان لە شەوى چوارشەممەوە، ئۆپەراسیۆنێکى گەورەیان لەدژى چەکدارانى داعش لە حەمرین و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە دەستپێکردوە، لە چەند جێگەیەکیش ڕووبەرووبوونەوە روویداوە
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پردێکى کاتى ئاسنین لە ناحیەى پردێ دابنرێت، بەمەبەستى کردنەوەى رێگەى نێوان کەرکوک- هەولێر، ئەمەش دواى ئەوەى لەرۆژانى رابردوودا وەفدى هەرێم و بەغدا لەسەرى رێککەوتن
چەکدارانى داعش بەشێوەى پارتیزانى و مەفرەزەى بچوک بەناوچەکانى رۆژئاوا‌و باشورى کەرکوکدا بڵاو بوونەتەوە، پلانى نوێشیان بە ئامانج کردنى تاوەرەکانى کارەبایە
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى كوتله‌ى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئیفلیج بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، گرفتى گه‌وره‌ى له كه‌ركوک دروستكردووه."
یەکێتى نیشتیمانى هەوڵى وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک دەدات و بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت لەگەڵ پارتى دا رێکبکەوێت، پارتیش مەرجى هەیە بۆ ئەو کەسەى یەکێتى کاندیدى دەکات بۆ ئەو پۆستە
ئاساییکردنەوەى دۆخى ناوچەکێشەلەسەرەکان و چۆنیەتى بەرێوەبردنى ئەو ناوچانە، یەکێک دەبێت لەو تەوەرە سەرەکیانەى کە وەفدى یەکێتى و پارتى لەکاتى دانوستانەکانیان
ئەمڕۆ چوارشەممە شەلال عەبدول ى قایمقامى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین بە فەرمى لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و تورکمانێکى شیعە مەزهەب لە جێگەکەى دەست بەکاربوو
ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى پارێزگاى دیاله، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ى پۆستى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌كه به‌كورد ، به‌ڵام دۆخى سیاسى ڕێگره.
گروپە چەکدارە توندڕەوەکان رۆژ لەدواى ڕۆژ زیاتر تەنگ بە گوندە کوردنیشینەکانى پارێزگاى دیالە هەڵدەچنن، بۆیە بەرپرسانى کورد، ئەم دۆسـێـیەیان بردۆتە نێو ئەنجومەنى پارێزگاکە تا چارەسەرى بۆ دابنرێت
بەرپرسێکى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک، وردەکارى جموجۆڵەکانى داعش و بارودۆخى ئەمنى قەزاکە بۆ دەنگى ئەمەریکا دەخاتەڕوو، بە تایبەت کە قەزاکەیان یەکێکە لە پێگە بەهێزەکانى داعش لە عێراق
هه‌رچه‌نده هێزه عێراقیه‌كان زۆربه‌ى ناوچه‌كانى پارێزگاكانى كه‌ركوک و دیاله و سه‌ڵاحه‌دینیان له‌داعش پاككردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌هه‌زاران ئاواره‌ى ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
وەزیرێکى حکومەتى عێراق، دەڵێت هۆکارى سەرهەڵدانى نارەزایەتى و خۆپیشاندانەکانى عێراق نەبوونى خزمەتگوزارى و خراپى دۆخى کارەبایە، بەڵام خەڵکانى ئەجێندا داریش هەوڵى قۆستنەوەى نارەزایەتیەکان دەدەن
شەوى رابردوو لەنێو شارى کەرکوک، ژمارەیەک نارنجۆک و بۆمبى چێنراو تەقینەوە و برینداربوونى ژمارەیەک هاوڵاتیان لێکەوتەوە، بەرپرسانى شارەکەش پێیانوایە هەوڵدان بۆ نانەوەى پشێوى لەپشت تەقینەوەکانى شەوى رابردوەوەیە
حکومەتى عێراق، بەرێوەبەرى تەندروستى کەرکوکى لەپۆستەکەى دوورخستەوە و تورکمانێکى لە جێگەکەى دانا، بەرپرسانى کوردیش دەڵێن ئەو بەرپرسە کوردانەى لادەبرێن، خۆیان پێشتر لەکەرکوک "هەڵاتون".
به‌هۆى خۆپیشاندان و ئاڵۆزیه‌كانى ناوچه‌كانى باشورى عێراق، حكومه‌تى عێراق به‌شێک له‌هێزه ئه‌منیه‌كانى له‌كه‌ركوک و قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه كێشایه‌وه، له‌كاتێكدا داعش لهدهوروبهرى كه‌ركوک جم و جۆڵى هه‌یه.
کەریم عەلى جێگرى پارێزگارى دیالە ئاماژەى بەوەکرد داعش جم و جۆڵى زۆرە، بۆیە رۆژى سێشەمە هاوپەیمانان بنکەکانى داعشیان لە شاخەکانى نزیک ناحیەى سەعدیە بۆردومانکردووە
زیاتر نیشـان بده