لە کاتێکدا کێشمەکێشى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گەڕانەوەى پێشمەرگە و مانەوەى تەنهاى هێزە عێراقیەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەردەوامە، کار بۆ پێکهێنانى هێزى هاوبەش لە پێکهاتە جیاوازەکانى ئەو ناوچانە دەکرێت
دواى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى کەرکوک بۆ ئێران، وەزارەتى نەوتى عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ هەناردنە دەرەوەى نەوتى ئەو پارێزگایە بۆ تورکیا لەڕێگەى بۆریە نەوتیەکانى هەرێمەوە.
داعش سەرقاڵى گۆڕینى سەرکردەکانیەتى لەسنورى ناوچە جێناکۆکەکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین، بەرپرسانى ئەمنى ئەو ناوچانەش پێیانوایە ئامانجى داعش لەو گۆڕانکاریانە، خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانى هێرش.
هێزى دژە تیرۆرى عێراق، لەماوەى دوو رۆژدا کوژرانى 25 چەکدارى داعش و دەستگیرکردنى شانەیەکى نهێنى 26 کەسى سەربەو رێکخراوەى لە کەرکوک راگەیاندووە، بەرپرسە کوردەکانیش بە گومانن
لهماوهى دوو ههفتهى رابردوودا، جم و جۆڵى چهكدارانى داعش بهشێوهى بهرچاو زیادیكردووه و هێرشى بهردهوام دهكهنه سهر هێزه عێراقیهكان.
ئەو چەکدارانەى داعش کە شەوى ڕابردوو مەزارگەى باوە مەحمودیان لەنزیک قەزاى خانەقین تەقاندەوە، ڕۆیشتونەتە نێو دارستانە چڕەکانى گوندى شێخ باوەى سەربە ناحیەى جەلەولا و بڕیارە حکومەتى عێراق بە فڕۆکە هێرش بکاتە سەریان.
ڕۆژی چوارشەمە، هێزەکانى پێشمەرگە لە سنورى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، ئۆپەراسیۆنێکیان دژى چەکدارانى داعش ئەنجامدا و هێزەکانى عێراقیش هێزیان ڕەوانەى ڕۆژئاواى کەرکوک کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە جم و جۆڵى داعش لەناوچەکە تەواو زیادیکردووە.
تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو لەنزیک مەزارگەى باوەمەحمودى سەربە قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە، کوژرانى دوو ژن و برینداربوونى 6 کەسى ترى لێکەوتەوە.
دواى شکست هێنانى ئەنجامدانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە رۆژى 16 ى ئەم مانگە، هەوڵەکانى یەکێتى بۆ وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک ڕوو لەخاو بوونەوە دەکات
جوتیارە کوردەکانى سنوورى کەرکوک، چۆڵکردنى گوندەکانیان و رادەستکردنى زەویەکانیان بە عەرەبە "هاوردەکان" رەتدەکەنەوە، لە کاتێکدا پارێزگارى کەرکوک بڕیارێکى بۆ ئەو مەبەستە دەرکردووە
بەڕێوەبەرى پێشوى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک، پێشبینى دەرچوونى بڕیارى دەستگیرکردن بۆ 100 ئەفسەر و پۆلیسى کورد لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە دەکات، بەهۆى پەیوەندى نەکردنەوەیان بەدەوام لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە
ژمارەیەک چەکدارى داعش کە پێشتر لەریزى ئەو رێخراوەدا شەڕى پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکانیان کردووە و داواکراون، رۆیشتونەتە نێو هێزەکانى حەشدى شەعبیەوە.
لهماوهى ههفتهى رابردوودا، ژمارهیهك گوندنیشین لهپارێزگاكانى دیاله و كهركوك و سهڵاحهدین كوژراون.
بڕیارە یەکێتى نیشتیمانى لەگەڵ عەرەب و تورکماندا بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک کۆببێتەوە، پارتیش جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە یەکێتى شکستى هێناوە لە رازیکردنى ئەو دوو پێکهاتە بۆ پێدانەوەى پۆستى پارێزگار
سەرجەم فەرمانبەرانى گومرگى بازگەى کەرکوک/سلێمانى بە فەرمانى دەستەى نەزاهە و بە تۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکران، پارێزگارى کەرکوکیش دەیەوێت ژمارەیەک رێکخراو و سەندیکاى
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتوانە کوردەکەى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، لە ساڵیادى روداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوودا، دوکان و بازارەکانیان داخست و لە ماڵەکانیان نەهاتنە دەرەوە
دواى 16 ى ئۆكتۆبهرى ساڵى رابردوو، یهكێتى ههوڵیدا بهرێككهوتن لهگهڵ عهرهب و توركمان پۆستى پارێزگار وهربگرێتهوه، بەڵام شكستى هێنا.
حکومەتى ئێران بەردەوامە لە ئامادەکاریەکانى بۆ وشککردنى سەرچاوە ئاویـیەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەپێى وتەى بەرپرسانى سەرچاوە ئاویـیەکانى هەرێمیش، زۆربەى ئەو پرۆژانەى ئێران لەسەر سەرچاوە ئاویـیەکان دروستیکردون، تەواوبوون
بڕیارە سبەینێ سێشەمە، پێکهاتەى عەرەب و تورکمان و بەشێک لە ئەندامە کوردەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبونەوەیەکى ڕاوێژکارى ئەنجام بدەن، بەڵام ئەندامانى پارتى بەشدارى کۆبونەوەکە ناکەن
ناكۆكى نێوان یهكێتى و پارتى لهكاتێكدایه کە لایهنهكانى تریش بهتایبهت بزوتنهوهى گۆڕان و یهكگرتوى ئیسلامى ئەوانەی بهشێكى زۆرى كورسیهكانیان لهدهستداوه، ئهو دوو هێزه تۆمهتبار دهكهن بهوهى وهكو یهك ساختهكاریان ئهنجامداوه.
زیاتر نیشـان بده