نمایشە سەربازیەکەی گروپی چەکداری ڕەبعوڵا لە بەغدای پایتەخت، کاردانەوەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە، هێزە شیعیەکان خۆیان بێبەری دەکەن لەو گروپە، بەڵام بەرپرسانی عێراق پێیانوایە، ئەو گروپە سێبەری لایەنە شیعیەکانن و پەیامیان پێدا نێردراوە.
سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی، ئاماژەبەوەدەکات کاتێک خەڵکی خوارووی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن، دەبینن ئەو دوو پارێزگایە وەکو ئەوروپای لێهاتووە
هەرچەندە وەفدی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێککەوتن لەسەر بودجە لەبەغدایە، شەوی ڕابردووش، هەواڵی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە زۆربەی میدیاکان بڵاوکرایەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، ڕێککەوتنەکە جارێکی تر گرفتی بۆ دروستبووەتەوە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات نەفەسی کارکردنی هێزە شیعەکان، نەفەسی پەراوێزخستنی هێز و پێکهاتەکانی ترە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، شیعە سەرکەوتوو بووە لە لاوازکردنی سونە، هەنگاوی داهاتووی بۆ لاوازکردنی کوردە
خۆپیشاندانی ژمارەیەک "لایەنگری حەشدی شەعبی" لە بەردەم بارەگای کەرکوکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیانی پارتی، کە ئێستا هێزە عێراقیەکان لە نێو بارەگاکەن، جارێکی تر گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پارتی و حەشد دروستکردەوە
حسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانیان بەرەو سیدەکان بردبێت بۆ شەڕی پەکەکە. هەورەها جوڵاندنی هێزەکانیشیان بەرەو سنوری شەنگال ڕەتدەکاتەوە
کێشەی نێوان لایەنەکانی عێراق، لەسەر یاسا و پێکهاتەی ئەنجومەنی دادگای ئیتیحادی عێراق، ڕەنگە ببێتە هۆی دواخستنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، کە بڕیارە لەمانگی 10 ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، بە تایبەت ڕای لایەنەکان لەسەر ئەو دادگا هەستیارە، زۆر دوورە لە یەکتریەوە.
بڕیاربوو، ڕۆژی دووشەمە، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کۆببێتەوە، بەڵام پێناچێت دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت، بەهۆی توشبوونی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەکۆرۆنا.
سەیرانگای خۆرنەوەزان، دەکەوێتە نێوان قەزای خورماتو، کەرکوک و گەرمیانەوە، ناوچەیەکی گەشتیاری خۆش و 4 وەرزە کەشوهەوای بۆ گەشت لەبارە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکەوە، گەشتیار کەم ڕووی لێدەکات.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە عێراق، پاپا فرەنسیس، ئەمڕۆ دوو شەممە، کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی، زانایان و نوێنەرانی پێکهاتە ئاینیەکان، سەردانەکەی پاپا بەگرنگ وەسف دەکەن، پێیانوایە کاریگەری دەبێت لەسەر ئاشتی و هاندانی لایەنەکان بۆ وەلا نانی ڕق و دوو بەرەکی.
ڕەجەب کاکەیی وەکو نوێنەری کاکەییەکان بەشداری لە دیدارەکەی پاپادا کرد، دوو نامەی کاکەییەکانی گەیاندە دەستی، نامەیەکیان، هی کاکەییەکانی جیهان بوو، بەڵام نامەی دووەمیان، نامەی کاکەییەکانی عێراق بوو، کە هەردوو نامەکە بە شێوەزاری گۆران نوسرابوو.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکیەکەی 15_2_2021 ی سەر شاری هەولێری بڵاوکردەوە کە بەهۆی ئاراستەکردنی چەند موشەکێک زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
نمایشکردنی کۆمەڵێک ئاژەڵ و باڵندەی مۆمیاکراوی کێوی لەنێو زانکۆی گەرمیان، لەکاتێکدا ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی قەدەغەیە، بەڵام خاوەنی پێشانگاکە دەڵێت سودی لە ئاژەڵ و باڵندەی مردارەوە بوو بۆ مۆمیاکردن وەرگرتووە.
بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات دۆخی عێراق لەوپەڕی خراپیدایە، هۆکارەکەشی بۆ هاوکارنەبوونی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەگێڕێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان و تۆمەتبارکردنی حیزبەکەی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان،
لەم وەرزەدا، کنگر دەبێتە یەکێک لە خواردنە دڵخوازەکان، هەرچەندە دەستخستی ئاسان نییە، بەڵام خەڵکێکی زۆر روو لە دەشتودەر دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی
دوای سزادانی شڤان سەعیدی برای بە 5 ساڵ زیندانیکردن، کە یەکێکبوو لە 5 ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە سزادراوەکانی بادینان، لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەیهان سەعیدیش دەرچوو، کە ناوبراو یەکێکە لە چالاکوانەکانی بادینان و لە ئێستادا لە شاری سلێمانییە.
زیاتر نیشـان بده