هاوکات لەگەڵ تەواو بوونی وادەی کارکردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق ، دەزگای مەدارک، کە ساڵانە چاودێری کارەکانی پەرلەمان دەکات، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەدای پەرلەمانتاران بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەکۆی 329 پەرلەمانتاری عێراق، 57 پەرلەمانتاریان، لەهیچ دانیشتنێکی پەرلەماندا بەشداریان نەبووە،
ڕاوێژکارێکی پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، نائومێدبوونی خەڵک لە هەڵبژاردن، پەیوەندی بە خراپی ئەدای پەرلەمانەوە هەیە، کە نەیتوانیووە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵک بکات.
بڕیارە لە ڕۆژی 10 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ پارێزگای کەرکوک 13 کورسی دانراوە، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و تورکمان لەسەر 12 کورسی ڕکابەری دەکەن و کاندیدی کۆتاکانیش ململانێ یانە لەسەر کورسیە کۆتاکەی پارێزگاکە.
لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقدا، 5 کورسی کۆتا بۆ مەسیحیەکان دانراوە، کورسیەک لە بەغدا، هەروەها پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکوک و موسڵیش سەر و کورسیان بۆ دانراوە، بەم پێیە عێراق بۆ کورسی کۆتای مەسیحیەکان یەک بازنەیە و ئەوانەشی مەسیحی نین، دەتوانن دەنگ بە کاندیدە مەسیحیەکان بدەن.
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کێشەکانی نێو یەکێتی سەرەتا کاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر حیزبەکەی، بەڵام لە ئێستادا کێشەکانیان کۆنترۆڵ کردووە و ئەنجامی هەڵبژاردن نزیک دەبێت لە خواستەکانیانەوە.
لایەنە شیعەکان، هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق دەستپێکردووە، لەکاتێکدا لایەنە کوردیەکان دژی ئەو هەوڵانەن و پێیانوایە ئامانج لە دەستبردن بۆ دەستور، کەمکردنەوەی مافە دەستوریەکانی هەرێم و زیان گەیاندنە بە سستمی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراق دا.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، ڕەتیکردەوە حیزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حیزبەکەی چاوی لە ئەنجامدانی ساختەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە و بڕواشیان بە ساختەکاری نییە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ئەو ئامێرانەی بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێن، بە حیزبی کوردی خەرق ناکرێن
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، لەو بازنانەی هەڵبژاردن کە کاندیدیان هەیە و ژمارەیان 5 بازنەیە، بە چڕی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن
جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کە بە هێزێکی نزیک لە پەکەکە هەژمارد دەکرێت ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لە ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە، لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی،
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، کورد لە پارێزگای سەڵاحەدین کورسی پەرلەمانی بەدەست نەهێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا، چانسی بەدەستهێنانی کورسییەکیان لەو پارێزگایەدا هەیە، گەر ڕێژەی بەشداریکردنی کوردەکان لە ڕۆژی دەنگدان بەرز بێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیان ی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە کەرکوک، هێرش ناکەنە سەر هیچ لایەنێکی کوردی و بۆ ئەو مەبەستە ڕێنماییان بۆ هاتووە، چونکە لەسایەی یاسای نوێی هەڵبژاردندا، دۆخی کورد لەناوچە کێشەلەسەرەکان باش نییە.
کاندیدیێکی تورکمانی شیعە لە پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، تورکمانەکانی کەرکوک بە سەر بەرەی شیعە و سونەدا دابەشبوون، ئەنجامی هەڵبژاردن دەریدەخات، کام بەرەیان بەهێزن، ڕەخنەش لە لەبەرەی تورکمانی دەگرێت بەوەی نەیتوانیووە نوێنەرایەتی تورکمان بەگشتی بکات.
کاندیدێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک، کە هاوپەیمانێتیەکە لەلایەن یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێکهێنراوە ڕایدەگەیەنێت، گەر هێزە کوردیەکان بە یەک لیستی و یەک دەنگی بەشداری هەڵبژاردنیان کردبا لەکەرکوک، شەڕی بەدەستهێنانی 8 کورسیان دەکرد،
کاندیدێکی عەرەبی سونە لە قەزای حەویجەی ڕۆژئاوای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، گەر دەنگی پێویست بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت، هەوڵی لابردنی ستەم لەسەر حەویجەییەکان دەدات کە بە چاوی داعشیەوە لێیاندەڕوانرێت
چاودێرێکی بواری کاروباری هێزە ئیسلامیەکان ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکانی 11 سێبتێمبەر و هێرشی قاعیدە بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تەنها مشت و مڕی لەنێوان ئەمەریکا و هێزە ئیسلامیەکان دروست نەکردووە
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچی، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە ڕێگە بە هیچ پێشێلکاری و سەرپێچیەک نادەن و لێپێچینەوە لەگەڵ کاندید و لایەنی سەرپێچیکاردا ئەنجام دەدەن.
ناوچەی غەڕە و پەڵکانەی نێوان قەزاکانی خورماتوی پارێزگای سەڵاحەدین و کفری سنوری گەرمیان، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە پێگەیەکی سەرەکی و ناوچەیەک بۆ پشوودان و جم و جۆڵ پێکردنی هێز، لەنێوان 4 ویلایەتی سەربەو ڕێکخراوە، کە بریتین لە ویلایەتەکانی، دیالە، سەڵاحەدین، کەرکوک و باکوری بەغدا.
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، جگە لە پارتی و یەکێتی، هیچکام لە حزبەکانی تر لە ژێر سایەی سستمی نوێی هەڵبژاردندا کورسی ناهێنن، گەر بە ڕێککەوتن و پشک پێدان نەبێت، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری، حزبەکەی دەنگەکانی دەسوتێنێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، لە بەرامبەر پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، یەکێتی چاوی لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە
زیاتر نیشـان بده