عەمید روکن هیدایەت عەبدولڕەحیم فەرماندەى فیرقەى سێى سوپاى عێراق ، یەکێک لەو پلەدارە باڵایانەى سوپایه کە لەلایەن حکومەتەوە بە تۆمەتى شکستهێنان و رادەستکردنى موسڵ بە دەوڵەتى ئیسلامى دراوەتە دادگا، رایدەگەیەنێت لەترسى دەستگیرکردن ناتوانێت بچێتە دادگا و بەرگرى لەخۆى بکات
کۆنترۆڵکردنى رێگاکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا لەلایەن چەکدارەکانى داعشەوە زیانێکى ئابوورى گەورەى بە هەرێمى کوردستان گەیاندووە ، جموجۆڵى بازرگانى لە خاڵە سنووریـیەکانى نێوان هەرێم و ئێران بە ڕێژەیەکى بەرچاو کەمیکردووە
دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام (داعش) لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە هەڵمەتێکى دەستپێکردووە بۆ تەقاندنەوەى ئەو بارەگایانەى کە پێشتر سوپاى عێراقیان تێدابووە ، هاوکات ماڵى سەرباز و پلەدارەکانى سوپاى عێراقیش دەتەقێننەوە
بەرپرسى راگەیاندنى وەزارەتى پێشمەرگە، ئاشکراى دەکات لە رێگەى عەشایەرى عەرەبى سووننەوە هەوڵى ئازادکردنى ئەو پێشمەرگانەیان داوە کە لە لایەن داعشەوە بەدیلگیراون
ئەمڕۆ سێشهممه لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەکانى پارێزگاى سلێمانى دژى هێرشى چەکدارەکانى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام خۆپیشاندان ئەنجامدرا ، خۆپیشاندەران داواى بەهاناچوونى کۆبانی یان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومهتی هەرێمى کوردستان دەکرد
فەرماندە سەربازیـیەکانى یەکێتى و پارتى ، داواى دروستکردنى هێزێکى چەکدارى نیشتیمانى بۆ هەرێمى کوردستان دەکەن و بە پێویستى دەزانن دەستى حزب لە هێزى پێشمەرگە دوور بخرێتەوە و پـێشمەرگە بکرێتە هێزێکى نیشتیمانى
ئەندامانى شاندى دانوستانکارى لایەنە کوردیـیەکان لەگەڵ بەغدا کۆتایى هاتنى ئەرکەکانیان ڕادەگەیەنن، ئاماژە بەوە دەکەن دواى جەژن وەفدێکى بڕیار بەدەستى حکومەت سەردانى بەغدا دەکات بۆ دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنى پێکهێنەرى حکومەت
گوندنشینەکانى بنارى بەمۆى سەر بە قەزاى خانەقین لە ڕێگەى خۆپیشاندان و دەربڕینى ناڕەزایەتیەوە ئیش و کارەکانى کۆمپانیاى گاز پرۆمى ڕووسى ڕادەگرن، کە ئەو کۆمپانیایە ماوەى مانگێکە بۆ هەڵکەندنى بیرە نەوت ڕۆیشتووەتە ناوچەکەیان
دوانزە چەکدار لەو چەکدارانەى سەر بە گروپە توندڕەوەکانن و تۆمەتبارن بە دەستهەبوون لە کۆمهڵ کوژیـیهکهی گوندى حەمید شەفى سەر ناحیەى مەندەلى لە لایەن سوپاى عێراقەوە دەستگیرکراون، بەڵام سێ تۆمەتباریان لە زیندان هەڵاتوون
هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق پەلامارى گوندەکانى رۆژئاواى قەزاى خورماتوو دەدەن و ناوچەى حلێوە کۆنترۆڵ دەکەن، بەڵام بەهۆى بۆمبڕێژکردنى گوندەکانى رۆژئاواى داقوقەوە