تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە یەمەن کوژرانی 71 کەسی لێدەکەوێتەوە

کاربەدەسـتانی یەمەن دەڵێن خۆکوژێـک بە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی کردووە بە ناو ناوەندێـکی سەربازی نوێ لە شاری عەدەن و تەقینەوەیەکی بەهێزی ئەنجامداوە، لە ئاکامدا 71 کەس کوژراون و 98 کەسی دیکە برینداربوون.

گەواهیدەران بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسیان گوتووە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەو دەمەی سەربازەکان ڕیزیان بەستبوو بۆ وەرگرتنی خواردنی بەیانی خۆکوژەکە بە پـیکاپـێـکەوە بە دوای ئۆتۆمبیلی خۆراکەکە خوی بە نێو ناوەندەکە کردووە و تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند، دەڵێت چەکدارێـکی هێرشەکەی ئەنجامدابوو.

جێی ئاماژەیە ناوەندەکە لە نزیک دوو قوتابخانە و مزگەوتێـکە.