نزیکه‌ی پێنچ مانگ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان، تا ئێستا حکومه‌تی نوێ پێکنه‌هێندراوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌رپاکردووه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای کشانه‌وه‌ی پتر له‌نیوه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق تا کۆتایی مانگی هه‌شت که ئه‌مه‌ریکا سووره له‌سه‌ری و ئێستا هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن هێزه ئاسایشییه‌کانی عێراقی ئاماده‌نیین ئه‌رکی ئاسایشی بگرنه‌ئه‌ستۆوه.
یاسین ته‌ها ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی عێراق له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت له‌ڕاستیدا کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌م کاته‌دا بارێکی ناهه‌موار له ته‌واوی عێراقدا دروست ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستاوده‌ست کردنه ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات که چاوه‌ڕوانی ده‌کرد له‌دووای هه‌ڵبژاردنه‌کان بێته‌کایه‌وه ڕووی نه‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تێکی کارا و ئاکتیڤ له عێراقدا نییه، ڕۆشنبیری و که‌لتورێکی دیموکراتیی به‌هێز له وڵاته‌که نییه بتوانێت دام و ده‌زگاکان بپارێزێت. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌بووه لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی سه‌روکاری پروسه‌ی دیموکراسی کردووه له عێراق وه‌له جۆرێك له جونگه گرنگه‌کانی پروسه‌ی سیاسی ته‌داخولی کردووه نه‌ك له عێراق بگره له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش، کاتی که له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه خۆجێیه‌که گڕژی له نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ڕووی دا، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یامێکی وایان دایه ده‌سه‌ڵاتداران که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵ بکه‌ن و پێك دادان ڕوونادات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:38 خوله‌كه.