هه‌رچه‌نده ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه جم و جۆڵى داعش له سنورى خانه‌قین لاواز بووه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى عێراقبۆ ناردنى هێز بۆ ناوچه‌كه له‌گفتوگۆدان، له‌كاتێكدا فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه خانه‌قین ناردنى هێزى پێویست بێت.
سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه دۆخى ئه‌منى خانه‌قین زۆر باشه؛ ته‌قینه‌وه نیه و جم و جۆڵى گروپه چه‌كداره‌كان كه‌مه."
گوتیشى، "باش بوونى دۆخى ئه‌منى خانه‌قین و نه‌مانى جم و جۆڵى گروپه چه‌كداره‌كان، ره‌نگه په‌یوه‌ندى به شكستى داعشه‌وه له‌سوریا هه‌بێت."
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، پێش نه‌ورۆز سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى عێراق تاوتوێى ناردنى هێزیان بۆ سنورى خانه‌قین كردووه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
ئه‌بو مونته‌زرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد کە ده‌توانن خانه‌قینیه‌كان دڵنیا بكه‌نه‌وه له‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى خانه‌قین ڕوو ناده‌نه‌وه و چیتر "تیرۆر" ناتوانێت ده‌ستى پێ یان بگات.
ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى كه خۆیان خانه‌قینین، هاتوونه‌ته سنوره‌كه و ئامێرى سه‌ربازى پێشكه‌وتویان پێ یه، بۆیه جم و جۆڵى داعش له‌سنوره‌كه كۆتایى پێ دێنن."
خراپى دۆخى ئه‌منى خانه‌قین له‌رابردوودا، مشت و مڕى له‌نێوان هێزه جیاجیاكاندا دروستكردبوو، پێشمه‌رگه هێزه عێراقیه‌كان تۆمبەتبار دەکرد کە بۆ بۆ پاراستنى ناوچه‌كه به توانا نه‌بوون. حه‌شدى شه‌عبیش ئۆباڵى دۆخه‌كه‌ى ده‌خسته ئه‌ستۆى فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازیه‌كانى دیاله، بۆیه پێده‌چێت باشبوونى دۆخه‌كه كۆتایى به‌و مشت و مڕانهش بهێنێت.
Your browser doesn’t support HTML5
دۆخی خانەقین- ڕاپۆرت