له رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژناندا، به‌رپرس و چالاكوانانى بوارى ژنان له‌كه‌ركوك، ئاماژه به نه‌بوونى متمانەیی له نێوان ژنان و ده‌زگا حكومیه‌كان دا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن"ژنانى سته‌م لێكراو جێگه‌یه‌ك نیه هاناى بۆ به‌رن."
جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافەکانى مرۆڤ و كاروبارى ژنان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "رێژه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له‌كه‌ركوك له‌ئاستێكى به‌رزدایه، به‌ڵام ژنان كه‌متر سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن."
ئەو خانمە روونیشیكرده‌وه، ژنان متمانه‌یان به دادگا‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نیه، چونكه ئومێدیان نیه به‌وه‌ى كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونکە "هه‌ندێك دۆسیه دێته لامان، كاتێك ژنان هان ده‌ده‌ین سكاڵا تۆمار بكه‌ن، ئه‌وان سكاڵا تۆماركردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه."
گه‌ر رێژه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئاستێكى به‌رزدا بێت، ئه‌وا رێژه‌كه له كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى تر به‌هۆى لاوازى هۆشیارى و ناسه‌قامگیرى ئه‌منى و ئابوریه‌وه به‌رزتره.
به‌شێكى زۆر له‌و ژنانه‌ى ڕووبه‌رووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه ناتوانن په‌نا به‌رنه به‌ر پۆلیس و دادگا کە ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به كلتور و تێروانینى نه‌رێنى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌و كچ و ژنانه‌ى كه‌س و كاریان ده‌ده‌نه دادگا.
سرود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى كۆمه‌ڵه‌ى ئهمهلى عێراقى، پێیوایه زۆربه‌ى ژنانى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تریش رۆژانه ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه. ئەو ده‌ڵێت"هێزه ئه‌منیه‌كان له‌بڕى پاراستنى ژنان، كه‌چى لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ناوى خۆته‌وه‌یه و به‌ناوى مێرده‌كه‌ته‌وه نیه؟."
جه‌ختیشیكرده‌وه"سه‌رچاوه‌ى هه‌موو توندوتیژیه‌كان به‌رانبه‌ر به ژنان تێڕوانینى كۆمه‌ڵگایه بۆ ژن."
ته‌نها توندوتیژى ده‌روونى و جه‌سته‌یى له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان تۆمارنه‌كراون، به‌ڵكو ئاماره‌كانى ساڵانى رابردوو ده‌ریده‌خه‌ن، كه‌وا دیارده‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان و ژنان تا ئێستا له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى كێشه‌له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هه‌یه.
Your browser doesn’t support HTML5
توند و تیژی -کەرکوک