دوو سیناتۆری ئەمەریکایی دەڵێن هەردوو پارتی ناو کۆنگرێس سزا بەسەر تورکیا دەسەپـێنن ئەگەربێت و هێرش بکاتە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا.
سیناتۆر گراهامی کۆماری ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئێستا قسەم کرد لەگەڵ سیتناتۆر کرێس ڤان هاڵن لە بارەی ڕەوشی سوریا.
هەردوو حزب سزا بەسەر تورکیا دەسەپـێنین ئەگەر بێت و هێرش بۆ ناو سوریا بەرێت و داواش دەکەین ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ هەڵپەسێنرێت ئەگەربێت و هێرشبکاتە سەر هێزە کوردیـیەکانی یارمەتی ئەمەریکایان داوە لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش."
سیتناتۆر کرێس ڤان هاڵنی دیموکرات پـێشتر لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"ئەمە خیانەتێکی تەواوە لە هاوپەیمانە هەرە چالاکەکەمان لە دژی شەڕی داعش. ئەمە دەبێتە مایەی زیانێکی گەورە بە بەرژەوەندیـیە ئاسایشـیـیەکانمان، پاکتاوی نەژادی لێدەکەوێتەوە، جۆرێک لە ناسەقامگیری درێژدەمی لە ناوچەکە لێدەکەوێتەوە. داوا لە کۆشکی سپی دەکەم پاشگەزببێتەوە."
پاشان دەڵێت "کوردەکانی سوریا لە شەڕی داعش لە پاڵماندا وەستان لە کەتێکدا تورکیا ئەوەی نەکرد. بڕیاری ترامپ بۆ خیانەتکردن لەوانە کارێکی بێ ڕەوشتانەیە. دەبێت کۆنگرێس بۆ تورکیای ڕوونبکاتەوە باجێکی گەورە دەدات ئەگەر بێت و هێرشبکاتە سەر کوردەکانی سوریا."