شەمەندەفەرێک لە شاری تاکۆمای ویلایەتی واشنتنی باکوری ڕۆئاوای ئەمەریکا لە هێڵە ئاسنینەکەی لەسەر پـردێک دەرچووە و چەند فارگۆنێکی کەوتوونەتە خوارێ بۆ سەر جادەیەکی سەرەکی و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گیانیان لەدەسـتداوە.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە بەر لە کاژمێر 8 ی بەیانی بوو، دەڵێن شەمەندەفەرەکە لە کاتی ڕووداوەکە خێرایـیەکەی130 کیلۆمەتر لە کاژمێرکدا بووە.
کاربەدەستان دەڵێن شەمەندەفەرەکە 78 سەرنشین و 5 لە تاقمی شەمەندەفەرەکەی تێدابووە و لە شاری سیاتڵی پایتەختی واشنتن بەرەو شاری پـۆرتلاندنی ویلایەتی ئۆرگن بەڕێکەوتبوو. بەپـێی دوایـین هەواڵ 6 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و پـێشبینی دەکرێت ژمارەکە زیاترببێت.