کاربەدەستێک خشتەی کاتی کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا ئاشکرادەکات

پاش ئەوەی کۆشکی سپی هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە سوریا پشتڕاستکردەوە، کاربەدەستێکی ئەمەریکایی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە لە ماوەی 24 کاژمێردا تەواوی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سوریا جێدەهێڵن.

کاربەدەستەکە گوتیشی هەر لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش هێزە لەشکریـیەکانیش دەکشێنەوە، ئەمەش مەزەندە دەکرێت لە نێوان 60 بۆ 100 ڕۆژ بخایەنێت.

کاربەدەستەکە باسی لەوەش کرد ئەم بڕیارە دراوە پاش ئەو پەیوەندیـیە تەلەفۆنیەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەنجام درا.

نەخشەی شوێنی هێزەکانی ئەمەریکا و ئێران و ڕووسیا لە سوریا