ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا قایلبوو مایک پەمپـێـۆ سەرۆکی دەزگای CIAشوێنی ڕێکس تیلەرسن پـڕبکاتەوە و پـۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بگرێتەدەست.
ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە دەنگی 57 بەرامبەر 42پەمپـێۆی بۆ پـۆستەکە پەسەندکرد. هەرچەندە زۆربەی دیموکراتەکان لە دژی بوون، بەڵام 6 سیناتۆری دیموکرات و سیناتۆرێکی سەربەخۆ دەنگیان لە بەرژەوەندی پەمپـێۆ دا.
پەسەندکردنی پەمپـێۆ لە کاتێکدایە کە چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی داهاتوو سەرۆک ترامپ لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆبوونەوەیەکی مێژووی ئەنجام بدات بە ئامانجی دەستبەرداربوونی ئەو وڵاتە لە بەرنامەی چەکی ناوکی. هەروەها لە کۆتایی ئەم هەفتەیەش وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە.
بەپـێی پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس لە کاتی بەڕێوەچوونی پـرۆسەی دەنگدانەکە لە ئەنجومەنی سینات، مایک پەمپـێۆ لە بنکەی ئاسمانی ئەندرۆز بووە تاوەکو لەگەڵ پەسەندکردنی بۆ پـۆستەکە ڕاستەخۆ بەرەو برۆکسل دەربچێت.