لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا، هەڵبژاردن بۆ پـۆستی فەرمانڕەوای 36 ویلایەت بەڕێوەچوون و سەرئەنجام دیموکراتەکان توانیان فەرمانڕەوایەتی 7 ویلایەت لە ژێر دەستی کۆماریـیەکان دەربهێنن.
فەرمانڕەوایی هەریەک لە ویلایەتەکانی مەین، میشیگن، ویسکەنسن، ئیلینۆی، کەنساس، نیو مەکسیکۆ، نیڤادا کە لە دەستی کۆماریـیەکاندان، بەپـێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممە دەچنە دەستی کاندیدە دیموکراتەکان.
کۆماریـیەکان لای خۆیانەوە تەنیا توانیویانە ویلایەتی ئالاسکا بخەنەوە ژێر فەرمانڕەوایەتی خۆیان کە لە ئێستادا لە ژێر دەستی فەرمانڕەوای سەربەخۆ بێڵ واکەردایە.
لە ویلایەتی جۆرجیا کە برایان کەمپی کۆماری 50.5% ی دەنگەکانی هێناوە، ستەیسی ئەمبرامزی دیموکرات قایل نابێت بەوەی شکستی هێنابێت، دەڵێت دەبێت دەنگەکان بژمێردرێنەوە. ستەیسی 48.6%ی دەنگەکانی هێناوە.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو پـێشکەوتنانەی دیموکراتەکان لە پـێشبڕکێی فەرمانڕەوایی ویلایەتەکاندا بەدەستیانهێناون، هێشتا کۆماریـیەکان بە لایەنی کەم 26 ویلایەتیان لە ژێر دەسەڵاتدایە و دیموکراتەکان تەنیا 22 ویلایەت.