ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە سەردانێـکی پـێش ڕانەگەیەندراو گەیشتە پاکستان و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
جەنەڕاڵ هێربەرت ڕەیمند مکماستەر ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەخت و لەوێ لەگەڵ نەواز شەریف سەرۆک وەزیری پاکستان کۆبووەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسلام ئاباد لە بەیانـنامەیەکدا گوتی جەنەڕاڵ مکماستەر ستایشی پـێشکەوتنی دیموکراسی و ئابوری پاکستانی کردووە و جەختی کردووەتەوە سەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆرزم بە هەموو شێوەکانی.
ئۆفیسی نەواز شەریف پاکستانیش ئەویش لای خۆیەوە بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسراوە" جەنەڕاڵ مکماستەر بۆ سەرۆک وەزیری دووپاتکردووەتەوە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ پابەندە بە کارکردن لەگەڵ پاکستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی لە ئەفغانستان و ناوچەکە.
جێی ئاماژەیە جەنەڕاڵ مکماستەر ڕۆژی یەکشەممە سەردانی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد و لەوێ لە لێدوانی بۆ میدیاکان ڕەخنەی لە پاکستان گرتبوو بەوەی وەکو پـێویست ڕێگری لە تێرۆر ناگرێت ئەوەی ڕووبەڕووی ئەفغاستان دەبێتەوە.