کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکور دەسـتیپـێکرد

کۆبوونەوە مێژوویـیەکەی نێوان دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور ئەمڕۆ سێشەممە لە کاژمێر 9:05 ی بەیانی بە کاتی سینگاپـور لە ئوتێلی کاپـێلای دورگەی سێنتۆسای ئەو وڵاتە دەسـتیپـێکرد.

سەرەتا لە بەردەم ئاڵاکانی ئەمەریکا و کۆریای باکور تەوقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و پاشان پـێکەوە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەڕێکەوتن و لەوێ بە کورتی بۆ پەیامنێرانیان ڕاگەیاند کە هیوادارن کۆبوونەوەکەیان سەرکەوتوو بێت.

سەرۆک ترامپ گوتی پـێشبینی دەکات پەیوەندیـیەکی زۆر باش لە نێوانیان دروستببێت. کیم جۆنگ ئون لای خۆیەوە گوتی کۆریای باکور و ئەمەریکا زاڵبوون بەسەر کۆسپە مێژوویـیەکانی نێوانیان و ئێستا لە سینگاپور کۆدەبنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە دی هەروا بە سانایی نەبووە.

بەپـێی بەرنامەی کۆبوونەوەکان، دەبوایە سەرەتا بۆ ماوەی 2 کاژمێر تەنیا خۆیان بە ئامادەبوونی وەرگێڕەکانیان کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوە دوو قۆڵیـیەکەی نێوانیان لە 48 خولەک زیاتری نەخایاند و کۆبوونەوە گشتیـیەکە بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی دیکەی هەردوولا دەستیپـێکرد.

Your browser doesn’t support HTML5

تەوقەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون

Your browser doesn’t support HTML5

بەڕێکەوتنی سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون بەرەو ژوری کۆبوونەوەکان

Your browser doesn’t support HTML5

گەشبینی سەرۆک ترامپ بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون

Your browser doesn’t support HTML5

ڕێبەری کۆریای باکور دەڵێت کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەروا بە سانایی نەهاتووەتە دی

Your browser doesn’t support HTML5

دەستپـێکی کۆبوونەوە گشتیـیەکەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور

کۆبوونەوەی سەرۆک ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکور