بەپـرسێکی پـێشووی موخابەراتی پـۆلیسی تورکیا لە زیندان گیان لەدەست دەدات

میدیاکانی تورکیا دەڵێن سەرۆکی پـێشووی موخابەراتی پـۆلیسی ئەنکەرە کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەنەوە دەسـتگیرکرابوو، شەوی یەکشەممە لە زیندان گیانی لەدەست دا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵو ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند زەکی گوڤەن ئەوەی مانگی ڕابردوو دەستگیرکرا، شەوی ڕابردوو لە زیندانی سنجانی نزیک ئەنکەرەی پایتەخت بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.

زەکی گوڤەن و سیفدای هاوسەری کە ئەویش پـێشتر دادوەر بوو، مانگی شەش لە بازاڕێکی شاری ئەسکیشهیر پـێکەوە دەسـتگیرکران بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندیـیان بە گروپی فەتحوڵڵا گولەنەوە هەیە، ئەوەی نیشتەجێی ئەمەریکایەیە و ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات.

هەروەها تۆمەتبارکراوە بەوەی لە پشت ئەو تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆیانە بووە کە بۆ چەند بەرپرسێکی حزبی دانرابوون و پاشان لەسەر ئنتەرنێت بڵاویانکردوونەتەوە.