کاربەدەستێکی تورکیا دەڵێت پێاوێکی ئەمەریکایی دەستگیرکراوە پاش ئەوەی لە سنوری سوریاوە چۆتە ناو تورکیاوە و خۆی داوتە دەست دەسەڵاتداران.
ئەم کاربەدەستەی تورکیا، بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت دەڵێت کاری پۆڵ کڵێمەن ڕۆژی 20 ی مانگی چوار لەگەڵ هاوسەرە سوریاییەکەی و چوار منداڵەکەیدا گەیشتۆتە ناوچە سنورییەکان.
کڵێمەن ڕۆژی 24 مانگ دەستگیر دەکرێت و خیزانەکەشی لەژێر دەستبەسەریدان تا ئەو کاتەی دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
کاری پۆڵ کڵێمەن و خێزانەکەی لەگەڵ پیاوێکی بەریتانیدا ستیڤان ئەریستیدۆ و هاوسەرەکەی و منداڵەکەیدا چوونەتە ناو سنوری تورکیاوە.
بەپێی لێدوانی ئەو کاربەدەستەی تورکیا ستیفانیش دەستگیرکراوە و لەگەڵ خێزانەکەیدا دەنێردرێنەوە بۆ بەریتانیا.
ئەو کاربەدەستە ئەو ڕاپۆرتانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە کە کڵێمەن و ستیڤان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە چووبنە ناو تورکیاوە.