ئۆفیسی فەرمانڕەوای پارێزگای ماردین دەڵێت بەهۆی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی دێرک قایمقامی شارۆچکەکە و 2 کەسی دیکە برینداربوون.
ئۆفیسەکە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی ئەمڕۆ پـێـنجشەممە ئارپـیجی بە بینای قایمقامیەتی دێرک نراوە و محەمەد فاتح سافیتورک قایمقامی دێرک برینداربووە و تووشی سووتاوی پـلە دوو بووە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێـک بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام کاربەدەسـتانی حکومەت دەڵێن پارتی کرێکارانی کوردسـتان لە پشـت هێرشەکەوەیە.
جێی ئاماژەیە لەگەڵ بڕیاری حکومەت بۆ لابردنی سەرۆک شارەوانیـیەکانی سەر بە دەبەپە و هەدەپە لە پـۆستەکانیان، سەرۆکی شارەوانی دێرک کە لە پارتی هەرێمە دیموکراتیـیەکان (دەبەپە) بوو یەک لەوانە بوو و لە پـۆستەکەی لادرا و سافیتورک کە لە پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدارە لە پاڵ ئەوەی قایمقامە شوێنی ئەویشی گرتەوە.