لە تورکیا داوای دامەزراندنی "دەوڵەتی خەلافە" دەکرێت

خۆپـیشـاندانێـک لە شاری ئستەنبوڵی تورکیا سـازکراوە بە مەبەستی داوای دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافە لە جیهاندا.

سەدان کەس لە پاش نوێژی هەینی لە مزگەوتی فاتحی ئستەنبوڵەوە هەتا پارکی سەراج خانە ڕێپـێوانێـکیان سـازکرد و تیایدا دروشمی "خەلافەت" یان بەرزکردبووەوە. پاشان لە پارکەکە گردبوونەوە و بۆ ئەم مەبەستە چەند وتارێـکیان پـێشکەشکرد.

پارتی ناسراو بە حزبی تەحریر خۆپـیشـاندانەکەی ڕێـکخستبوو. هێزەکانی پـۆلیس هیچ ڕێگریـیەکیان لێ نەکردبوون، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆیان لە چەندان جادە و شەقامی شارەکە بڕیبوو.

سـاڵح تۆران پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ ڤیدیۆ و ڕاپـۆرتی دەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وێنەی لەسەر ئەم خۆپـیشاندانە ناردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ساڵح تۆران

Your browser doesn’t support HTML5

داوای دامەزراندنی "دەوڵەتی خەلافە" لە تورکیا

لە تورکیا داوای دامەزراندنی "دەوڵەتی خەلافە" دەکرێت