تورکیا تاوانبارێکی داواکاراو لە ئەمەریکا ئازاد دەکات

هاوڵاتیەکی تورک کە لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە داواکراوە بەهۆی تێوەگلانی لە هێرشێکی تیرۆرستی لە ساڵی 2008 دا لە ئەفغانستان و تیایدا دوو کەسی لەشکریی ئەمەریکایی کوژران، ئەم کەسە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئازادکراوە و بە دوو رۆژ دوای ئەوەی ئەڵمانیا رادەستی تورکیای کردەوە. گومانبارەکە 11 ساڵ زیندانی لە ئەڵمانیا بەسەربرد.

پارێزەری "ئادەم یەڵماز" ی بنکە لە ئەڵمانیا بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە ئادەم یەڵماز ئەوەی ئەم بەرگری لێدەکات و دوای رادەستکردنەوەی بە حکومەتی تورکیا ، ناوبراو بۆ دوو رۆژ لە فڕۆکەخانەی شاری ئستەنبوڵ لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا لە تورکیا دەستبەسەردەکرێت. ئێستا " ئادەم یەڵماز" ئازادکراوە.

پارێزەر مایکڵ مورات بە دەنگی ئەمەریکای گوتووە هیچ دۆزێکی دادگا لە دژی ئادەم یەڵماز لە تورکیا نییە لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی ئەم پارێزەرێتی دەکات پێشتر هەرگیز لە تورکیادا نەژیابوو، هەربۆیە دوای رادەستکردنەوەی بە تورکیا ئازادکرا. هەرچەندە حکومەتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا داوای لە ئەڵـمانیا کردبوو ئادەم یەڵمازی رادەستبکاتەوە ، بەڵام دادگایەکی ئەڵمانیا ئەو داوایەی ئەمەریکای ڕەتکردەوە.

ئادەم یەڵمـاز ئەندامی شانەیەکی چوار کەسی بووە بە ناوی "ساوەرلند". ساوەرلند ناوی شارۆچکەیەکە لە ئەڵمانیا. ئەم شانەیە بەشێک بووە لە گروپی یەکگرتووی جیهادی سەر بە ئەلقاعیدە کە لە لایەن ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە گروپـێکی تێرۆرستی دادەنرێت.