سەرۆکی تورکیا ڕخنە لە ئەمەریکا دەگرێت لەسەر تۆمەتبارکردنی وەزیرێکی پـێشووی

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان ڕەخنەی توند لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگرێت بە هۆی تۆمەتبارکردنی تورکیا کە دەڵێت وەزیرێکی پێشوی ئابوری تورکیا دەستی هەبووە لە یارمەتیدانی ئێران بۆ ئەوەی تاران بتوانێت خۆی لە گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەمەریکا بەسەری لابدات .

لەو بارەیەوە رەجەب تەیب ئەردوغان ئەمڕۆ هەینی تۆمەتبارکردنی وەزیرێکی پێشوی وڵاتەکەی بە هەنگاوێکی سیاسی لە دژی تورکیا پێناسەکرد و داوای لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کرد بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە گوتیشی ئەم مەسەلەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکایی تاووتوێ‌دەکات.

لە درێژەی وتەکەیدا سەرۆکی تورکیا لەو بارەیەوە گوتی ئەم هەنگاوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دژی وەزیری پێشوی ئابوری تورکیا بە کارێکی دژ بە وڵاتەکەیان لێی دەڕوانم. هاوکات ئەردوغان رەخنەشی لە تۆمەتبارکردنی بەرپرسانی ئاسایشی تورکیا لەلایەن ئەمەریکاوە گرت ، ئەوانەی بە بە پەلاماردانی خۆپیشاندەران لە پایتەختی ئەمەریکا تۆمەتبارکراون، لەو دەمەی سەرۆکی تورکیا بە سەردانێک هاتبوو بۆ ئەمەریکا ، ناوبراو گوتیشی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا بۆ تۆمەتبارکردنی پاسەوانانی سەرۆک ، لاوازی بەڕیوەبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەخاتە روو.

لە لایەکی ترەوە دوێنێ پـێنجشەممە کۆمیتەی ئەنجومەنی سەناتی ئەمەریکایی دەنگیدا بۆ رێگریکردن لە حوکمەتی وڵات بۆ ئەوەی چەک بەو هێزانە نە فرۆشن کە پاریزگاری لە رەجەب تەیب ئەردوغان دەکەن.