منداڵێـکی دیکە بە هاوشێوەی ئالان کوردی لە نزیک کەنارەکانی تورکیا خنکاوە، پاش هەڵگەڕانەوەی بەلەمەکەی تیایدا بوو لەگەڵ 14 کەسی دیکە.
بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس منداڵەکە کچێـکی خەڵکی سوریایە و تەمەنی 4 سـاڵ بووە لەگەڵ 14 کەسی دیکە کە هەشتیان منداڵ بوون و بە نیازبوون بەو بەلەمە بەرەو یۆنان بڕۆن شکستیان هێناوە.
تەرمی منداڵەکە لە نزیک کەناری شاری چەشمە لە پارێزگای ئزمیر دۆزراوەتەوە و پاسەوانانی دەریای تورکیا توانیویانە 14 کەسەکەی دیکە ڕزگاربکەن.
هاوکات جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا نوعمان کورتولموس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێسـتا 274 کەس لە کەنارەکانی تورکیا خنکاون و توانیویانە زیاتر لە 53 هەزار کەس ڕزگاربکەن
پاشان گوتی لەوەتای شەڕی سوریا لە سـاڵی 2011 وە دەسـتیپـێکردووە، تورکیا 2.2 ملیۆن پەنابەری وەرگرتووە و نزیکەی 7.6 ملیار دۆلاری بۆ خەرج کردوون.