سه‌رۆکی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان دەڵێت ئه‌و دژی بڕینی پەیوەندیـیە ئابوریـیەکانە لەگەڵ ئێران‌دا، ئەمەش له کاتێکدا ویلاته یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه بۆ سه‌پاندنی سزاکانی بەسەر تاران‌دا.
ئەردۆغان که ئەمڕۆ چوارشەممە له ئه‌نکەرە لێدوانی دەدا، وتی ئه‌وە دژ به سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانه له بڕیاردانی بڕینی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ دراوسێـیه‌کی و هاوکارێکی ستراتیژی چونکە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئەوەی دەوێت. پاشان پـرسیاری کرد و وتی "لە زستاندا کێ وڵاتەکەم گەرم دەکاتەوە؟"
سه‌رۆک ترامپ له مانگی پێنج رایگه‌یاند که ویلاته یه‌کگرتووه‌کان له رێکه‌وتنامه‌ی ساڵی 2015 سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌کێشێته و سزاکان سه‌ر له نوێ بەسەریدا دەسەپـێنێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سەرۆک ترامپ ئاگاهی داوە سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە هەتا مانگی یازدەی ئەمساڵ هاوردەی نەوتیان لە ئێران ڕانەگرن.
لە یەکەم چوار مانگی ئەمساڵی 2018، تورکیا 3 ملیۆن تۆن نه‌وتی خاوی له ئێران هاورده‌کرد که ده‌کاته 55% پـێداویستیـیەکانی و 27% له هاورده‌کانی سووتەمەنی.