ڕەوشی ئاوارە ئێزیدیـیەکان لە تورکیا

زیاتر لە 2 هەزار ئاوارەی ئێزیدی کە لە کەمپی ئامەد و ماردین بوون، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە ڕێگاوە بوون هەتا گەیشـتوونەتە شاری ئێدێرنەی باکوری ڕۆژئاوای تورکیا لەسەر سنوور لەگەڵ بولگاریا، ئەمەش بەو هیوایەی لەوێوە بۆ ئەو وڵاتە بـپەڕێنەوە و پاشان بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بڕۆن.

بەڵام لە هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوون و لەو شارەوە بەرەو ئستەنبوڵ گەڕێنرانەوە و لەوێشەوە بەرەو کەمپەکانی تیایاندا بوون دەبرێنەوە.

سـاڵح تۆران پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ چاوی بەو ئاوارانە کەوت لە شوێنی ئۆتۆمبیلەکانی هاتوچۆی گشتی شارەکە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ساڵح تۆران

ڕەوشی ئاوارە ئێزدیـیەکان لە ئستەنبوڵ