سەرۆکی تورکیا دەڵێت پـێویستە پارتەکەی ببێتە زۆرینە لە پەرلەماندا تاوەکو بتوانرێت گۆڕانکاری لە دەستوردا بکرێت بەو شێویەی سیستەمی سەرۆکایەتی نوێی وڵاتەکەی بە تەواوی بخاتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارەکەیدا بۆ ئەندامانی پارتەکەی (ئاکەپە) گوتی" بێ لە مەراسیمی سەرۆکایەتی پـێویستە چەند یاسایەک هەمواربکرێن و ڕێسای نوێ جێبەجێ بکرێن یان تەنانەت هەموارکردنی دەستوریش ئەنجام بدرێت تاوەکو سیستەمی نوێ بە تەواوی کاری پـێبکرێت."
پاشان ڕەخنەی لە کەمال کلیچدار ئۆغڵو ڕێبەری جەهەپە گرت کە بۆچی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کاندید نەکردووە، گوتی پـێدەچێت بەڕێوەبردنی پارتەکەی لە بەڕێوەبردنی تورکیای پێ زیاتر سەرنج ڕاکێشتر بێت.
جەهەپە موحەڕەم ئینجەی وەک کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی دەسـتنیشانکردووە کە ناسراوە بەوەی کەسێکی زۆر بە توانایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارەکانی و هەروەها ڕەخنەگرێکی توندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە. دوێنێ دووشەممە داوای لە ئەردۆغان کرد لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ڕووبەڕووی یەکترببنەوە، بەڵام ئەردۆغان داواکەی ڕەتکردەوە.
بڕیارە لە 24 ی مانگی شەش پـرۆسەی دەنگدان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی لە تورکیا بەڕێوەبچێت.