دادوەرێکی فیدراڵی لە واشنتنی پایتەخت بڕیاری دا بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەبێت دەستبەجی باجی مۆڵەتی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی بداتەوە بە جیم ئاکۆستا پەیامنێری کەناڵی CNN، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو مۆڵەتەکەی لێسەندرایەوە.
دادوەر تیمثی کێڵی کە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە بەپـێی فەرمانی سەرۆک ترامپ دادوەری فیدراڵە لە دادگای واشنتنی پایتەخت، ئەمڕۆ هەینی لە دژی خواستی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ بڕیاری دا و ئەو فەرمانەی کرد.
کەناڵی CNN داوای لە دادگا کردبوو مۆڵەت بە جیم ئاکۆستا بدرێتەوە ڕووماڵی هەوڵەکان لە کۆشکی سپی بکات هەتا ئەو کاتەی کەیسەکەی لە دادگا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ڕۆژنامەوان جیم ئاکۆستا بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو چەندان جار پـرسیاری ڕەخنە ئامێزانەی گرتبوو لە سەرۆک ترامپ و سارا هەکەبی بەرپـرسی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی.
هەفتەیەک لەمەوبەر جیم ئاکۆستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی زۆر بە توندی ڕووبەڕووی سەرۆک ترامپ بووەوە، بۆیە بۆ ڕۆژی دواتر ڕێگەی پێ نەدرا بچێتەوە ناو کۆشکی سپی و باجەکەیان لێسەند.