بڕیاره ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ستافان دی مستۆرا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا ڕۆژی هه‌ینی کۆببنه‌وه.
دیپـلۆماتان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتیان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن دی مستۆرا ڕاپـۆرتێـک پـێشکه‌شی 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکات و تیایدا ئه‌و هۆکارانه بخاته ڕوو که بوونەتە مایه‌ی کۆسپ له به‌رده‌م دانوستاندنی نێوان هه‌ردوو شاندی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له ژنێڤ.
پـێشتر کاربه‌ده‌ستێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت دی مستۆرا بڕیاری دا وتووێژه‌کان ڕابگیرێن هه‌تا 25 ی ئه‌م مانگی دووه به‌هۆی زیادبوونی هێره‌شه‌کانی له‌شکری سوریا بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به پاڵپشـتی ڕووسیا.
له لایه‌کی دیکه کۆمیته‌ی باڵای ئۆپـۆزسیۆن بۆ وتووێژه‌کان داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد فشار بخاته سه‌ر هاوپه‌یمانانی دیمه‌شق تاوه‌کو سه‌رکه‌وتنی دانوستاندنه‌کان مسۆگهربکرێن.
مونزر ماخۆس ئه‌ندامی کۆمیته‌که به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسای گوت " ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا فشاربخاته سه‌ر ڕووسیا" بۆ ئه‌وه‌ی خولی داهاتووی وتووێژەکان شکست نه‌هێنێت.