ئاژانسی دەنگوباسی RIA ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان گوتویەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا هاوپەیمانێـکی وڵاتەکەیان نیـیە بە هێندەی ئەوەی تورکیا هاوپەیمانی ئەمەریکایە.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی لاڤرۆڤ هەروەها لە چاوپـێـکەوتنەکەدا گوتویەتی بەڵێ پشـتیوانی لە ئەسەد دەکەن لە شەڕی دژە تێرۆر و پاراستنی دەوڵەتی سوریا.
پاشان لاڤرۆڤ باسی لە دەسـتپـێـکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی سوریای کردووە و گوتویەتی لەم مانگە لە جنێڤ دەسـتپـێدەکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هێشـتا ئەو بارودۆخە گونجاوە نەهاتووەتە پـێشێ کە دانوسـتاندنی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو شاندی ئۆپـۆزسیۆن و حکومەت سازبکرێت. لاڤرۆڤ دەستەی باڵای ئۆپـۆزسیۆن و تورکیای تۆمەتبارکردووە بە دانانی کۆسپ لە بەردەم دانوستاندنی ڕاستەوخۆدا.