ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم کڵێسایەکی شاری قامیشلو دەتەقێتەوە

کاربەدەستانی ئاسایشی کوردی دەڵێن ئۆتۆمبیلێ بۆمبڕێژکراو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەردەم کڵێسای عەزرای ناوچەی وستای شاری قامیشلو تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 12 کەس بە سووکی برینداربوون.

بەپـێی سەرچاوە تەندروستیـیەکان زۆربەی بریندارەکان کرستیانن و ڕوانەی سێ نەخۆشخانەی شارەکە کراون. کارمەندانی تەندروستی دەڵێن بریندارەکان باری تەندروستیان جێگیرە و برینەکانیان قورس نیـیە.

تەقینەوەکە هێندە بەهێزبووە زیانی مادی زۆری بە کڵێساکە و ناوچەکە گەیاندووە.

کاربەدەستانی ئاسایش دەڵێن گروپە تێرۆرستیـیەکان لە پشت ڕووداوەکەوەن. هەتا ئامادەکردمی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

زانا عومەر پەیامنیری دەنگی ئەمەریکا گەیشتووەتە شوێنی تەقینەوەکە و لەوێوە ڤیدیۆیەک و چەند وێنەیەکی ناردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڤیدیۆی شوێنی تەقینەوەکەی بەردەم کڵێسای عەزرا لە قامیشلو