کەسێـک بە ڤانێـکەوە چەندان کەس لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی بەرشەلۆنە دەکات بە ژێرەوە

کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن کەسێـک بە ڤانێـکەوە چەندان کەسی لە مەیدانێـکی قەرەباڵغی شاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا کردووە بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 13 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و بە لایەنی کەم 50 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە مەیدانی لاس ڕامبلاس بووە کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری بەرشلۆنەوە و شوێنێـکی گەشتیاریـیە. گومان دەکرێت هێرشێـکی تێرۆرستی بووبێت.

پـۆلیس گومانبارێـکیان دەسـتگیرکردووە.

پـێشتر سەرچاوەیەکی پـۆلیس گوتی دوو گومانبار هەن و یەکێـکیان خۆی لە مەیخانەیەکدا حەشارداوە.

سەرۆک ترامپ هێرشەکەی شەرمەزارکرد و گوتی ئەمەریکا هەرچی پـێبکرێت بۆ یارمەتیدانی ئیسپانیـیەکان دەیکات و داوای لێکردن ئازا و خۆڕاگربن.

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە وتووێژی لەگەڵ غەنی میرزۆ کرد کە کوردێـکی دانیشتووی بەرشلۆنەیە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ غەنی میرزۆ

Your browser doesn’t support HTML5

شوێنی ڕووداوەکەی بەرشلۆنە