پاش سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی بۆ عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق به لایه‌نی کوردستانیشه‌وه. له لایه‌کی تره‌وه له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی قانوونی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له (13) ی مانگی حه‌وت ، ئێستا هه‌وڵه‌کان چڕ کراونه‌ته‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی. له هه‌مان کاتدا باس له نزیکبوونه‌وه‌ی لیستی عێراقیـیه‌ی عه‌لاوی و لیستی ده‌وڵه‌تی قانوونی مالیکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کرێت.
شیروان شه‌میرانی ڕۆژنامه‌وان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کان ده‌ڵێت دووا کار که کرابێت بریتییه له‌وه‌ی که ئیئتیلافی عێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی پرۆژه‌یه‌کی خستۆته به‌ر ده‌ست ده‌وڵه‌تی قانوونی نوری مالیکی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ک وه‌زیران عێراقییه بێت به‌ڵام هه‌ندێ به‌ڵێنی ده‌م چه‌ورکردنی زۆری خستۆته به‌رده‌م نوری مالیکی بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی پێ بکات تا له گه‌ڵ ئه‌لعێراقییه هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت و پێکه‌وه حکومه‌ت دروست بکه‌ن. تا ئێستا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوونی مالیکی وڵامی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یی نه‌داوه‌ته‌وه که عێراقییه خستویه‌ته به‌رده‌می، به‌ڵام پێده‌چێت که نزیک بێ ئه‌م دووانه بگه‌ن به‌یه‌ک ئیتر ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک مالیکی ئه‌وه قه‌بوول ده‌کات یان نا چونکه به‌راستی له ئه‌مرۆ و له دوێنێدا لایه‌نی ئێرانی زۆر به جدی که‌وتۆته ناو باسه‌که‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:22 خوله‌كه.