لە قەزاى شارەبانى سەربە پارێزگاى دیالە خەریكە شەڕێكى گەورەى مەزهەبى بەرپا ببێت ، دواى ئەوەى كە چەند تەقینەوەیەكى خۆكوژى بووە هۆى كوژرانى دەیان شیعە مەزهەب و لە بەرانبەریشدا شیعەكان هەستان بە رووخاندنى ژمارەیەك مزگەوتى سونەكان.
كەریم عەلى ئاغا جێگرى پارێزگارى دیالە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لەكاردانەوەى تەقینەوەكانى 3 رۆژى رابردوودا كە كوژران و برینداربوونى دەیان گەنجى شیعەى لێكەوتەوە، ئێستا شیعەكانیش كەوتوونەتە تۆڵەكردنەوە لەسونەكان."
بەپێى وتەى جێگرى پارێزگارى دیالە، تەقینەوەكان كە شیعەكانى كردبووە ئامانج لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون و ئامانج لێیان دروستكردنى شەرى مەزهەبى یە.
كەریم ئاغا، وتیشى"حكومەتى دیالە لیژنەیەكى بۆ هێوركردنەوەى بارودۆخى قەزاى شارەبان دروستكردووە."
پارێزگاى دیالە كەدانیشتوانەكەى تێكەڵەیە لەشیعە و سونە، لەدواى رووخانى رژێمى بەعسەوە زۆرترین شەرى مەزهەبى تێیدا روویداوە و شیعە و سونەكان ئەو پارێزگایە هەزاران كەسیان لە یەكترى كوشتووە.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی دڵشاد ئەنوەر