شوێنه‌واره‌کان به‌شێکن له پێناسه‌ی هه‌ر شارێک وه یاخود ناوچه‌یه‌ک. خانه‌قین به یه‌کێک له شاره کۆنه‌کانی کوردستان ده‌ژمێردرێت و کۆمه‌ڵێک گۆڕی سه‌ربازانی پۆڵۆنی ئێنگلیزی تێدا هه‌بوه که له ده‌می شه‌ڕی دوه‌می جیهانێدا له‌و ناوچانه وه یاخود له ده‌وروبه‌ردا کوژراوون و له‌وێدا به خاک سێڕدراوون، هه‌ر وه‌ها له ناوچه‌ی خانه‌قین گۆڕستانی کریستیانه‌کان هه‌یه که به‌و شێوه‌ی گۆڕستانی سه‌ربازه‌کانی پۆڵۆنی و ئینگلیزی تێکدراوون و سۆکایه‌تیان پێ کراوه ئه‌مانه‌ش به هه‌مان شیوه تێکدراوون.
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و جۆره کارانه تاوانبار ده‌که‌ێن و له دڕهندایهتیهکانی فاشیسته‌کانی ئه‌ڵمان،نه‌ته‌وه په‌رست و ڕاستڕه‌وه‌کانی فه‌ره‌نسا، تالیبان و القاعده له ئه‌فغانستان و ئه‌نسار اڵاسلام له کوردستان جیاوازیان نییه و که‌متر نیین. سه‌لام عه‌بدوڵا ده‌ڵێت هاوکات له حکومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌که‌ێن به فیرمی له که‌س و کار و وڵات و ئایینه‌کان داوای لێبۆردن بکه‌ن و هه‌وڵی پاکردنه‌وه‌و پاراستنی ئه‌و گۆڕانه بده‌ن.
. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی9:44خوله‌که.