سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێمه باسی ئه‌وه‌مان نه‌کردووه کام وه‌زیر ده‌گۆڕدرێت، وه به‌دڵنیایـیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران گۆڕانکارییه‌کان نایانگرێته‌وه.
سه‌عدی پیره له باره‌ی گۆڕانکاری هه‌ندێ له وه‌زیرانی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌دوێت
ده‌شڵێت هه‌ندێ له وه‌زیره‌کان له چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمکردنی حکومه‌ت ده‌گۆڕدرێن، زیاتریش ئه‌و وه‌زیرانه‌ن که په‌یوه‌ندیان به یه‌کێتییه‌وه هه‌یه و له چوار ساڵ زیاتره له پۆستی وه‌زیریدان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:37 خوله‌كه.