ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما وتاری ساڵانه‌ی خۆی له سه‌ر ڕه‌وشی وڵاته‌که پێشکه‌ش به گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. جا چ چاوه‌ڕوانییه‌ک له وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کرێت و چی پێویسته بیکات بۆ چاککردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی وڵاته‌که و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌سه‌ندی خه‌ڵک بۆ به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی. هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ئه‌مانه ده‌کاته ته‌وه‌ری ئه‌م مێزگرده له گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود ماموه‌ستای کۆلژی کشتوکاڵی له زانکۆی ئه‌ریزونا و ته‌ها حه‌سه‌نیانی لێکۆله‌ری سیاسی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیای که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا هه‌روه‌ها دکتۆر ئازاد مورادیان پزیشکی ده‌رونی و ڕاوێژکاری ڕه‌فتاری مرۆڤی له ناوچه‌ی لۆس ئه‌نجلیس و سه‌رۆکی ڕێکخراوی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران.
دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا ده‌بێت سه‌نگی بخاته سه‌ر دابینکردنی کار و پیشه، هه‌روه‌ها به‌رگرتن له له‌نگی بوجه و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابووری له ئه‌مه‌ریکا.
کاک ته‌ها ده‌ڵێت چاککردنه‌وه‌ی باری ئابووری باشتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان پێکه‌وه کاربکه‌ن.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت پێم وانیه ئه‌م وتاره ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری هه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م خه‌ڵک باسی ده‌که‌ن، به‌ڵام دوواتری له بیر ده‌چێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 22:41 خوله‌كه.