دوو خۆشکی سعودی لە نیویۆرک بە خنکاوی دەدۆزرێنەوە

Rotana Farea & Tara Farea

پـۆلیسی نیویۆرک ئاشکرای کرد ئەو دوو تەرمەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە قەراغ ڕووباری هەدسن لە ناوچەی ئەپەر وێست سایدی شاری نیویۆرک دۆزرانەوە، دوو خوشکی سعودین.

پـۆلیس دەڵێت هەردوو تەرمەکە بە تێپ لە ناوقە و قاچەوە پـێکەوە بەستراوبوونەوە و هیچ ئاسەوارێک بە جەستەیانەوە نەبووە. ڕۆژی پـێنجشەممە پـۆلیسی نیویۆرک وێنەی دەموچاوی هەردوو کچەکەی کێشا و لەسەر تویتەرەکەی بڵاویکردەوە تاوەکو بزانن کەس هەیە بیانناسێتەوە.

پاشان دەرکەوت هەردووکیان خوشکن بە ناوەکانی ڕوتانا فارع تەمەن 22 ساڵ و تالا فارع تەمەن 16 ساڵ، دانیشتووی ناوچەی فێرفاکسی ویلایەتی ڤێرجینیا بوون.

لە ئێستادا کاربەدەستان گومان دەکرێت هەردوو خوشەکەکە لەسەر پـردی جۆرج واشنتنی شارەکە خۆیان هەڵدابێتە ناو ڕووباری هەدسن و خۆیان کوشتبێت.

میدیا خۆجێـیەکان دەڵێن دوو مانگ لەمەوبەر دایکی کچەکان پـۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کچە بچوکەکەی دیارنەماوە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە چووە بۆ لای خوشکەکەی لە نیویۆرک.

نزیکەی هەفتەیەک بەر لەم ڕووداوە، هەردووکیان بێ سەروشوێن بووبوون.