ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتالیا ده‌ڵێن خوێندکارێـکی وڵاتەکەیان که له میسر سه‌رقاڵی توێژینه‌وه بوو بۆ به‌ده‌سـتهێنانی بڕوانامه‌ی دکتۆرا به کوژراوی له نزیک قاهیره‌ی پایتەخت دۆزراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به فه‌رمی باڵیۆزی میسری بانگهێشتکرد و بێزاری حکومه‌تی ئیتالیای پـێگهیاند سه‌باره‌ت به‌و چاره‌نووسه تراژیدیـیهی جولیۆ ڕێگینی ته‌مه‌ن 28 ساڵ پـێیگهیشتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن ڕێگینی له 25 ی مانگی یه‌که‌وه بێسه‌روشوێن بووبوو و پاش نزیکه‌ی 10 ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر جاده‌یه‌کی بیابانی له باکوری ڕۆژئاوای قاهیره دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوڕێـیه‌کی به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوتووه شه‌وی 25 ی مانگ، واته ڕۆژی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی دژی حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک که هه‌موو جاده و بانه‌کان به پـۆلیس و ئاسایش گیرابوون بێ سهروشوێنکراوه. ده‌ڵێت ڕێگینی له شوێنی نیشته‌جێبوونی له ناوچه‌ی ده‌قی جیزه بۆ لای هاوڕێـیه‌کی له ناوچه‌یه‌کی ناوه‌ندی قاهیره چووبوو.
ئه‌حمه‌د ناجی سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵنه‌وه‌ی پـۆلیسی جیزه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ته‌رمی ڕێگینی ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌دانی پـێوه‌یه و شوێن سووتاوی له‌سه‌ره که دیاره له ئاکامی جگەرهوە بووه، هه‌روه‌ها شوێن بڕاوی به گوێچکهیهکیـیهوه هه‌یه و به‌شی خواره‌وه‌ی بێ جلوبه‌رگ بووه.
جولیۆ ڕێگینی که چوار زمانی زانبوو، خوێندکاری دکتۆرا بوو له زانکۆی کهمبرجی به‌ریتانی له بواری ئابوری‌دا و بۆ توێژینه‌وه بۆ وڵاتی میسر چووبوو.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەستان لە وەزارەتی ناوخۆی میسر ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێـک بدەن لە بارەی کوشتنی ئەم خوێندکارە بیانیـیە، دەڵێن هەتا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبن هیچ ڕاگەیاندنێـک لەسەر ڕووداوەکە نادەن.