کاربەدەسـتانی ئاسایشی فەڕەنسا دەڵێن کەسێـک بە چەکوش هێرشی کردووەتە سەر پـۆلیسێـک لە پاریسی پایتەخت و پـۆلیسەکە لێی هاتووەتە دەست و بە چەکەکەی برینداری کردووە.
ڕووداوەکە پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم کڵێسای نۆتردام لە ناوجەرگەی پاریس بوو کە شوێنێـکی گەشتیاری شارەکەیە.
پـۆلیس ڕایگەیاند هێرشبەرەکە بە برینداری دەسـتگیرکراوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و کۆتایی بە هێرشەکە هاتووە.
جێرار کۆلۆمب وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا گوتی هێرشبەرەکە خوێندکارێکی جەزائیریـیە و چەقۆشی پێبووە و بەر لەوەی برینداربکرێت هاواری کردووە" ئەمە بۆ سوریایە".
پـێشتر پـۆلیس داوای لە هاوڵاتیان کرد لە ناوچەی ڕووداوەکە دوربکەونەوە و گوتی هێشتا ڕوون نیـیە ئایا ئەو کەسە بە تەنیا ئەم هێرشەی کردووە یان نا.