ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌کان و چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ داوایان له موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند دامه‌زرینه‌ر و سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان کردوون ده‌ست له مانگرتنه‌که‌ی له خواردن هه‌ڵبگرێت که بۆ ماوه‌یه‌که به هۆێ رێگا نه‌دانی به سه‌ردانی کوره نه‌خۆشه‌که‌ی و هه‌ر وه‌ها بۆ تیماری پزشکی خۆێ ده‌ستی پێکردووه.
له وت‌و وێژێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکادا له‌گه‌ڵ خانم په‌ریناز حه‌سه‌نی هاوسه‌ری که‌بودوه‌ند ده‌ڵێت ئێمه رۆژی دووشه‌مبه به ئاغای کهبودوهندمان ووت دۆستان داوایان کردوون ده‌ست له مانگرتنه هه‌ڵگرێت، ئه‌و له وه‌ڵامدا ووتی وێڕای سوپاس بۆ دۆستان و ئه‌زیزان ووتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها رێگایه‌ک که ئه‌توانێ بێزاری خۆێ به‌وه‌ی که ناتوانی له مافی یاسایی خۆێ به‌رخوردار بێت ده‌یه‌وێ هه‌ر وا له سه‌ر مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی چه‌پ