بڕیار بوو رۆژی یه‌کشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر کۆببنه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی شاندی یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجام نه‌درا.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یهکگتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز گوتی که به‌هۆی ئازادنه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له پارێزگای دهۆک، شاندی یه‌کگرتوو ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که نه‌بوو که بڕیار بوو له باره‌گای ئه‌میری کۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که