بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوە لە نەیجیریا 54 کەس دەکوژرێن

پـۆلیسی نەیجیریا دەڵێت لە ئاکامی زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری مایدوگوری ناوەندی هەرێمی بۆرنۆ لە باکوری خۆرهەڵاتی وڵات بە لایەنی کەم 54 کەس کوژراون و 90 کەسیش برینداربوون.

ڤیکتۆر ئسوکو گوتەبێژی پـۆلیسی هەرێمی بۆرنۆ ڕۆژی دووشەممە ئەم ئامارەی ڕاگەیاند و گوتی تەقینەوەکان شەوی یەکشەممە لە هەردوو ناوچەی گۆماری و ئاجیلاری لە ڕۆژئاوای شارەکە ڕوویانداوە.

کارمەندانی فریاگوزاری و لەشکر دەڵێن 3 تەقینەوە بوون، بەڵام خەڵکی ناوچەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسیان گوتووە 4 تەقینەوەی جودا بوون، کە لە مزگەوتێـکدا بوون لە کاتی نوێژی مەغریبدا و هەروەها لە نێو کۆمەڵێـک خەڵک لە شوێنێـکی گشتیدا بە ڕێگەی تەلەفیزیۆن سەیری یاریـیەکی تۆپی پـێـیان دەکرد.

هەرچەندە هێشـتا بۆکۆ حەرام بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاندووە، بەڵام کاربەدەسـتان و خەڵکی ناوچەکە پـێـیان وایە کاری ئەم گروپە توندڕەوە بێت، بەو پـێـیەی پـێشتر هێرشی لەو جۆرەی لەو ناوچەیە کردووە و بەردەوام هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات.

بەپـێی ئاژانسی فرانس پـرێس لەوەتای مانگی شەشەوە هەتا ئێسـتا بە لایەنی کەم 1100 کەس بەهۆی توندوتیژیـیەکانی بۆکۆ حەرام لە هەرێمی بۆرنۆ گیانیان لەدەسـتداوە.