مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کرد و پـیرۆزبایی لێکرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان.
مۆرگن ئۆرتێگەس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت:
وەزیری دەرەوە مایک پەمپـێیۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. جەنابی وەزیر ستایشی خۆی دەربڕی بۆ سەرۆکی هەڵبژێردارو لە چارەسەرکردنی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر بە دیالۆگ لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا. جەنابی وەزیر داواشیکرد ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان هێزە عێراقیـیەکان و پـێشمەرگە لە دژی داعش بەردەوامبن. دواتر جەنابی وەزیر جەختیکردەوە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە وابەستەیی خۆی بەرامبەر دۆستە عێراقیـیەکانمان، لەوانە ئەوانەشی لە هەرێمی کوردستانی عێراقن.