پـۆلیسی شاری ناشڤیل دەڵێت ئەو تەقینەوەکەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوەڕاستی شارەکە ڕووی دا، پـێدەچێت بە مەبەست ئەنجام درابێت.
پـۆلیس لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"پـۆلیسی ناشڤیل و دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI و دەزگای چەک و تەقەمەنی ATF لێکۆڵینەوە دەکەن لەو تەقینەوەیەی کاتژمێر 6:30 ی بەیانی لە جادەی 2 بە ئۆتۆمبیلێک ڕووی دا، کە پـێدەچێت بە مەبەست ئەنجام درابێت. لەگەڵ بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان، دەسەڵاتداران جادەکانی ناوەڕاستی شار دادەخن."
لە لایەکی دیکە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی شارەکە ڕایگەیاند لە کاتژمێر 11 ی بەیانی ئەمڕۆوە هاتوچۆی پاسەکانی شارەکەی ڕادەگرێت، ئەمەش لەسەر بڕیاری دەسەڵاتداران بۆ پاراستنی خەڵکی. بڕیارە سبەی هاتوچۆی پاسەکان ئاسایی بکرێنەوە.
دەزگای ئاگرکوژێنەوەی شارەکە وێنە و ڤیدیۆی شوێنی تەقینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ژمارەیەک دەزگا لە ناوچەکە کاردەکەن و لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن.
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان زیانێکی ماددی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و بە لایەنی کەم 3 کەس بە سووکی برینداربوون و 2 ئۆتۆمبیل سووتاون.