به‌پـێی لێـدوانه‌کانی کاربه‌ده‌سـتانی لیسـتی ئه‌لعێراقیه پـێده‌چێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان لیسـتی عێراقیه و بارزانی له هه‌ولێر ئه‌نجامێـکی ئه‌وتۆی نه‌بووبێت و لیسـتی عێراقیه به داواکانی کورد ڕازی نه‌بووبێت به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک ناوچه دابڕاوه‌کان و پـێشـمه‌رگه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی عێراقیـیه بۆ کۆبوونه‌وه‌کان هاتبوون. ده‌شڵێت به گوته باشبوون، به‌ڵام ئه‌و خاڵانه‌ی که له نێوانمان ماوه و له‌سه‌ری قایل نه‌بووین. ئه‌وه‌یه مادده‌ی 140، چۆنێتی ده‌سـتنیشـانکردنی که‌سایه‌تی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، پـێشـمه‌رگه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.