به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا به‌كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
د.خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" به‌داخه‌وه "به‌ڕێز د.فرسه‌ت سۆفی" پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كۆرۆنا ڤایره‌س گیانی له‌ده‌ستدا."
هه‌روه‌ها د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نوسیوێتی"زۆر بەداخەوە ... زۆر بەداخەوە, بۆ کۆچی دوایت، گیان لەدەستدانت هەموومانی تاساند برای خۆشەویست د. فرسەت سۆفی.خوای گەورە سەبوری هەمووان بدات."
كۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی
ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌نرا د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر تووشی ڤایره‌سی كۆرۆنا بووه، پاش مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری چڕ به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه گواسترایه‌وه بۆ یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/11/2020 پاش نزیكه‌ی مانگێك مانه‌وه له‌ژێر چاودێری چر، كۆچی دوایی كرد.
د.فرسه‌ت سۆفی لەساڵی 1978 لە قەزای چۆمان-سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، مامۆستای زانكۆ بووه، هه‌روه‌ها پێشتر له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌مانگی 9ی ساڵی رابردوو وه‌ك پارێزگاری هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عیراق دیاریكرا.