فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه ئاسمانیه‌كانى عێراق، ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دراونه پاڵ خۆى و پله‌داره باڵاكانى عێراق له‌مه‌سه‌له‌ى كڕینى چه‌ك دا هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه متمانه‌ى به‌دادگاى عێراقى هه‌یه‌و چووه‌ته به‌رده‌م دادگا.
فه‌ریق روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه ئاسمانیه‌كانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هه‌موو پله‌داره باڵاكانى عێراق چووینه به‌رده‌م دادگا، هه‌موومان دڵنابووین له‌وه‌ى كه هیچ شتێكمان له‌سه‌ر نیه، چونكه یاسا به‌به‌ڵگه كارده‌كات نه‌ك قسه‌وقسه‌ڵۆك."
وتیشى"چۆن ده‌زانم تۆ دڵشادیت كه ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌یت، ئاوه‌ها ده‌زانم تاوانبار نیم."
سه‌باره‌ت به ده‌رچوونى بریارى ده‌ستگیركردن بۆ خۆى و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى باڵاى سه‌ربازى له‌لایه‌ن دادگاى عێراقیه‌وه، فه‌ریق روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین ده‌ڵێت"یاساى عێراقى دادپه‌روه‌ره‌و 100% متمانه‌م پێى هه‌یه، دادگا به‌به‌ڵگه ئیشه‌كات و ئه‌وانه‌ى باسده‌كرێت راست نین، نهشدهبوایه له‌مكاته‌دا مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵى ئێمه باسبكرایه، له‌كاتێكدا ئه‌و مه‌جموعه سه‌ربازه تازه داعشمان رووخاندووه."
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه ئاسمانیه‌كانى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌وان سه‌ربازن و شه‌رى داعشیان كردووه، قسه‌و قسه‌ڵۆك كاریگه‌رى له‌سه‌ریان نابێت، چونكه تۆمه‌تباركردنیان به‌گه‌نده‌ڵى بنه‌ماى نیه و وتى"شته‌كان بهشهخسى كراون."
پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى باڵاى سه‌ربازى عێراقیان به‌گه‌نده‌ڵى له‌مه‌سه‌له‌ى كرینى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دا تۆمه‌تباركردبوو، كه فه‌رمانده‌ى هێزه ئاسمانیه‌كانى عێراق یه‌كێكبوو له‌وانه‌ى ناوى هێنرابوو.
Your browser doesn’t support HTML5
ده‌قی وته‌كانی فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین بۆ یه‌كه‌م جار بۆ میدیا