سێ ڕۆژنامەنووسی کوردستان کە پێشێلکاریان بەرامبەر کرابوو بانگهێشتی ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەکرێن

لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکادا سێ ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەعوەت کرابوون، ئەوانیش هەر یەکە لە ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا و هێرش قادر پەیامنێری ئێن‌ ئاڕ تی و هەژار ئەنوەر پەیامنێری کەی ئێن ئێن بوون، بۆیە بانگهێشتی ئەو سێ ڕۆژنامەنووسەیان کردبوو چونکە لە ماوەکانی رابردوودا پێشێلکاریان بەرامبەر کرابوو.

شایەنی باسە لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکادا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و کۆنسوڵی ئەمەریکی لە هەولێر و دەیان کاربەدەستی تری باڵای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بیانی ئامادەبوون ، ئەو سێ ڕۆژنامەنووسە لە نزیکەوە سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریکا و کاربەدەستانی ئەمەریکایان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامیان لە میدیا و میدیاکاران.