ڕەوتێكى سیاسى نوێ لە كەركوك لە ژێر ناوى ( بەرەى دیموكراسى گەل) خۆى راگەیاند ، كە سەرجەم دامەزرێنەرانى ئەم رەوتە نوێیە كوردن و دانیشتوى كەركوک و ناوچە جیاجیاكانى هەرێمى كوردستانن.
عادل عوسمان ئەندامى دامەزرێنەرى بەرەى دیموكراسى گەل ، ئاماژەى بەوەكرد چەندین كەسایەتى سیاسى و چالاكوان و رۆشنبیر بەشدارن لە دامەزراندنى بەرەكەیان دا ، وتى"بەرەكەمان بەرەیەكە داكۆكى لەگەل دەكات."
دامەزرێنەرانى رەوتى بەرەى گەل كە ئەمرۆ پـێنجشەممە لەكۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا دامەزراندنى بەرەكەیان راگەیاند، دانیشتووى پارێزگاكانى هەرێم و كەركوكن بەڵام كەركوكیان هەڵبژارد بۆ ئەوەى بەرەكەى تێدا رابگەیەنن.
لە بارەى هۆكارى هەڵبژاردنى كەركوک، عادل عوسمان وتى"كەركوك چەقى پێكەوە ژیانى نەتەوە جیاوازەكانە ، رەوتەكەى ئێمەش لەسەر بنەماى یەكتر قەبوڵ كردن دامەزراوە بۆیە كەركوكمان هەڵبژارد."
بەپێى وتەى دامەزرێنەرەكەى بەرەى دیموكراسى گەل ، ئامانجیان رێكخستن و كۆكردنەوەى كۆمەڵگایە لەبەرەیەكى دیموكراسیدا و كار بۆ باشتركردنى ژیانى ئابورى كۆمەڵگا دەكەن.
دامەزراندنى ئەم رەوتە نوێ یە ، هاوكاتە لەگەڵ خراپى بارودۆخى جەماوەرى و ئابورى ئەو هێز و لایەنە سیاسیانەى كە بە "حیزبە بچوكەكان"ناسراون .
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی دڵشاد ئەنوەر