لە زنجیرەیەک بەدواداچوندا بە پشتبەستن بە چەندین بەڵگەنامە کە دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتوون ئاشکرا کرا نزیکەی یەک ملیار دۆلار بەناوی مامەڵەی حەواڵە و بۆرسە و خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیەوە لە شاری سلێمانی چۆتە دەرەوە و دیار نەماوە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت لە دوای ڕاپۆرتەکەی دەنگی ئەمەریکاوە گروپـێک لە پەرلەمانتاران بڕیارمانداوە بە دواداچوون بکەین بۆ ناردنە دەرەوە و دیارنەمانی یەک ملیار دۆلارەکەی سلێمانی.
Your browser doesn’t support HTML5
ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئەبوبەکر هەڵەدنی لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند خودی وەڵامەکانی ئاسایش و پۆلیس کە لەو ڕاپۆرتەی دەنگی ئەمەریکادا قسە دەکەن و وەڵام دەدەنەوە بە نازانم گوماناوییە و دەیسەلمێنێت کە ئەم کارە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دەسەڵاتدار لە پشتیەوەیەتی.
ئەبوبەکر هەڵەدنی
هەڵەدنی دەڵێت لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لەگەڵ گروپێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان بڕیارمانداوە بەدواداچوون لەسەر چونە دەرەوە و چارەنوسی ئەو پارانە و ئەو دەستانەی لەپشت ئەم کارەوەن بکەین و دواتر لە ڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەین و ئەگەر پێویستیشی کرد ئاڕاستەی داواکاری گشتی بکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەم کارە بە کاری گروپی مافیا ناودەبات و دەشڵێت مەترسی ئەم کارە ئەوەیە چوونە دەرەوەی یەک ملیار دۆلار لەم کاتەدا لە سلێمانی کاریگەری خراپی دەبێت لە چەند ڕوویەکەوە.
لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛ دوابەدوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتەکەی دەنگی ئەمەریکا لەسەر ناردنەدەرەوە و دیارنەمانی بڕی یەک ملیار دۆلار لە شاری سلێمانی وەک فراکسیۆنی زەرد بەدواداچوون دەکەن.
ئومێد خۆشناو
وتیشی ئەمەی ڕوویداوە بەڵگەی ئەوەیە لە دەیان ساڵی ڕابردودا ئەو پاشا گەردانی ئیدارییەی هەبووە دەیان دۆسیەی وا ڕوویداوە.
Your browser doesn’t support HTML5
ئومێد خۆشناو
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی وت ئەوەی لەو ڕاپۆرتەدا بۆ ئێمە جێی سەرسوڕمان بوو ئەوەیە کە ئاسایش لەو ڕاپۆرتەدا بە نازانم وەڵام دەداتەوە ، مومکین نیـیە کەسێکی عەرەب بێت سەدان ملیۆن دۆلار بباتە دەرەوە ئەگەر خەڵکانێکی گەورەی وای لە پشت نەبێت کە لەسەر و یاسا و دەزگای ئاسایشەوە نەبێت.
دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین
هەروەها دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە میانی لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی لە دوای ڕاپۆرتەکەی دەنگی ئەمەریکاوە ژمارەیەک پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنە جیاوازەکان بڕیاری بەدواداچونمان داوە کە ژمارەیان زۆرتر دەبێت و لەم هەفتەیەشدا پەرلەمانتاران لە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو بابەتە کۆدەبێتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5
دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین